سلێمانی؛ بەهۆی نەبوونی پارەوە مووچە دابەش نەكرا


بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بانكەكانی سلێمانی، مووچەی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی دابەش نەكرا.

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی رابردووی وەزارەتی تەندروستی دابەش بكرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی (سپی) كە لە چەند فەرمانبەرێكی تەندروستی سلێمانییەوە دەستی كەوتوون، تائێستا مووچەیان پێنەدراوە و وتویانە "بانك پارەی تێدا نییە و دەبێت تا دوای نیوەڕۆ چاوەڕوان بن".

لە شاری سلێمانی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ، هەمان گرفتی نەبوونی پارە لە بانكەكان دووبارە بۆوە.




AM:11:46:10/03/2022