لە زانکۆیەک ڕێگا نەدرا جلی کوردی بپۆشرێت

رۆژی ١٠ ی ئازار کە رۆژی پۆشینی جلوبەرگی کوردیە، لە زانکۆی کەرکوک ڕێگا نەدراو خوێندکارە کوردەکان بەرگی کوردی بپۆشن.

هەرچەندە خوێندکارە کوردەکانی ئەو زانکۆیە بە نیازبوون جلوبەرگی کوردی لە رۆژی جلی کوردیدا بپۆشن، لەوانەش کۆلیژی پزیشکی، بەڵام لەڕێی پەیجی فەرمی كۆلێژەكەوە ئەوە دووپات كرایەوە كە سبەی دەوامی فەرمییە، تەنیا بە یەكپۆشی و جلی فەرمی دەوام دەكرێ‌.

بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکوک نابێت ئەمرۆ هیچ جۆرە رێوڕەسمێك ئەنجام بدرێت، هیچ نەتەوەیەك جلی نەتەوەیی لەبەر ناكات و قوتابیان بە جلوبەرگی فەرمی خۆیان دەوام دەكەن.

لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ەوە کە هێزە عێراقییەکان کەرکوکیان کۆنترۆڵکردو، هێزەکانی پێشمەرگە پاشەکشەیان کرد، لەو رۆژەوە سازدانی بۆنە نەتەوەییەکان لە دەزگا فەرمییەکاندا کێشەیان بۆ دروستدەکرێت.



PM:04:04:10/03/2022