بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو و سبەینێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئه‌مشه‌و ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه و سبه‌ینێش له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت".
کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" پێشبینی ده‌كرێت له دره‌نگانی ئه‌مشه‌و ئاسمانی ناوه‌ڕاستی هه‌رێم بگۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ و بارانی مام ناوه‌ند له ناوچه شاخاوییه‌كان".
ئەوەشی خستەڕوو، سبه‌ی به‌یانی ئاسمان له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی نمه بارانی ناو به‌ناو، له ناوچه شاخاوییه‌كان ڕێژه‌یه‌كی زیاتر باران ده‌بارێت، له شه‌ودا به‌فر له سه‌رجه‌م ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت.
لەبارەی پله‌كانی گه‌رماش كه‌شناسی هه‌رێم باسی له‌وه‌كردوه، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما سێ پله نزم ده‌بنه‌وه و خێرایی با له نێوان (١٥-٢٥) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا.