پەرلەمانتارێکی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان لە ماڵەکەی خۆی سووتا

ئەمشەو بەهار مەحمود، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی سوتا. 

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمشەو تیمەکانیان ئاگادار کراونەوە لە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە و سوتان لە شاری سپی، کە تیایدا بەهار مەحموود، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان لە ماڵەکەی خۆیدا سوتاوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، دوای سووتانی گواستومانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری سووتاوی و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە و لە مردن رزگاری بووە، تەنها (٢١٪)ی جەستەی سووتاوە. 


PM:11:58:10/03/2022