سبەینێ دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەست پێدەكاتەوە

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەست پێ بکاتەوە و لە چەند ناوچانەیەک دابەشبکرێت. 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ یەكشەممە لە سنورەكانی سەیدسادق و عەربەت و چەمچەماڵ نەوتی سپی دابەش دەكرێت.

لە ئاگادارییەكدا هاتووە" بۆ هەرخێزانێك ۲٠٠ لیتر بەنرخی ٥٥٠٠٠ پەنجا و پێنج هەزار دینار دەبێت". 


PM:06:31:12/03/2022