هاتوچۆی هەولێر: کارکردن بە گرێبەستی کۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل درێژ کرایەوە

هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" کارکردن بە گرێبەستی کۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بۆماوەی مانگێکی دیکە درێژکرایەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرجەم هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، کەوا لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لەبەر ئەوەی هێشتا هاووڵاتییەکی زۆر بەگرێبەستی کۆن مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئوتومبێلیان کردووە و نەیانتوانیوە سەردانی هاتووچۆ بکەن بۆ گواستنەوەی مولکیەتی ئوتومبێلەکانیان، بۆیە بڕیار درا کە ماوەی کارکردن بە گرێبەستی کۆن شان بە شانی گرێبەستی ئەلکترۆنی تاکو ڕۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ درێژبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە دوا درێژکردنەوەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە لەو ماوەیەدا سەردان بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان. 


PM:05:20:13/03/2022