ئەمریکا: پێویستە ئێران سزای ئەو پێشێلکارییە روونە وەربگرێت

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەى بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێویستە ئێران سزای ئەو پێشێلکارییە روونە وەربگرێت".

ماسیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا بەناوی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند" واشنتن ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکاریە دەکات کە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا".

ئەوەشی خستەڕوو، پێکهاتەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت ڕوبەڕوی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاریە زەقەی سەروەریی عێراق و هەروەها لە بەرامبەر هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر موڵك و ماڵی کەسانی مەدەنی بێتاوان.

PM:06:05:13/03/2022