بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شاری هەولێر بکات و لەگەڵ شاندێكی حكومەت و شوێنی موشەكەكان بەسەر دەكەنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ هەریەکە لە جومعە عناد وەزیری بەرگری و عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ و چەند فەرماندەیەکی تری سەربازیئ سەردانی شاری هەولێر دەکەن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە سەردانەکەیدا کازمی شوێنی بۆردومانەکانی دوێنێی سوپای پاسدارانی ئێران بەسەردەکاتەوە، پاشان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی هەرێم و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.