وێستگەكانی دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری لە سلێمانی


بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ناوی ئەو بەنزینخانانەی ئاشكراكرد كە لە ئەمڕۆوە بەنزینی 690 دیناری دابەش دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاندووە "سەرجەم هاووڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە كە لە بەرواری 15/3/2022 وە ویستگەكانی ناوشاری سلێمانی كە بەنزینی 690 دیناری دابەش دەكەن ئەم ویستگانەن ، بۆ هیچ كەس و لایەنێك نییە نووسراو یان تەلەفۆن بكات بۆ ویستگەكان  بەمەبەستی پیشخستن یان هاوكاریكردنی كەسێك یان لایەنێك بەهەمان شێوە بۆ هیچ ویستگەیەكیش نییە هەمان كار بكات، چونكە ئەم بەنزینە بۆ سەرجەم هاوڵاتیانە بێ جیاوازی".
 
ئەمەش ناوی وێستگەكانە..

ویستگەی شاوان لە نزیك پردی تاسڵوجە تەنها بۆ تەكسییە بەسستمی تاك و جووت بەپێی بەرواری رۆژەكە بۆ نموونە 15ی مانگ بۆ تەكسی ژمارەی تاكە بەیانی 16ی مانگ بۆ تەكسی ژمارەی جووتە و بەو شێوەیە.

ویستگەی كانی گۆران لەسەر ڕێگای مێرگە پان بۆ ژنان + تەكسی بە هەمان شێوەی ویستگەی شاوان بە سیستمی تاك و جووت.
 
وێستگەی تاسڵوجە تەنها بۆ پاصی هێڵەكانە.

ویستگەی هەڵەبجە تانجەرۆ  بۆ سەیارەی تایبەت.

وێستگەی بەكرەجۆ بۆ سەیارەی تایبەت .

وێستگەی كۆكار بۆ سەیارەی تایبەت .



AM:11:48:15/03/2022