چەندین ئافرەتی فریوداوە
ئاسایشی سلێمانی تاوانبارێك دەستگیركرا

بەرێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت تاوانبارێكیان دەستگیركردووە بە تاوانی فریودانی چەند ئافرەتێك كە تەلەفونی بۆ كردوون و بەناوی رێخراو و فەرمانگەكانەوە پارەی لێ وەرگرتوون، ئاشكراشی كردووە: توانیویەتی پارە لە ( 12 ) ئافرەت فریوبدات و لەهەریەكەیان بڕی (2500) دۆلاری پارە وەربگرێت .

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە:  لە ڕۆژی 22/7/2014 لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانیەوە توانرا كەسێك بەناوی ( ڕ,ب,ع ) تەمەن 23 ساڵ دەستگیربكەن كە دانیشتوی گەڕەكێكی ناوشاری سلێمانیە وپیشەی شۆفێرە لە یەكێك لەفەرمانگەكانی سلێمانی, بە تۆمەتی ئەوەی ناوبراو هەستاوە بە فریودانی چەند كەسێك لەڕێگەی ئەوەی كە تەلەفونی بۆ چەند كارمەندێكی ئافرەت لە هەندێ ڕێكخراو و فەرمانگەكردوو وەك ( بانكی ئاشتی , فێرگەی زمانی ئینگلیزی , سكرتاریەتی ژنانی كوردستان , پەیمانگای ئەپڵ ) وە چەند بانكێكە تر , ژمارەی ئەو فەرمانگەو ڕێكخراوانەی لە تابلۆی ناونیشانیانەكانەوە وەرگرتووە .

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: هەرجارەی بەناوی دادوەرێكەوە خۆی پێ ناساندوون پێی ڕاگەیاندون كەئەتوانێـت شوقەو ئەرزەیان بۆ وەرگرێت لەبەرانبەردا لەهەریەكەیان بڕی (2500) دۆلاری لێ داواكردوون و تاڕۆژی دەست گیركردنی توانیویەتی پارە لە ( 12 ) ئافرەت وەربگرێت و فریویان بدات .

بەفەرمانی دادوەر دەستگیركراوە ڕووبەڕووی یاساكراوەتەوە و سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی كەفریودراون سكاڵایان لەسەری هەیە , داوای گەڕانەوەی مافەكانیان دەكەن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .



PM:04:33:22/07/2014