ماڵی ئەندامێکی ڕەوتی سەدر درایەبەر دەستڕێژی گولـلە

شەوی رابردوو ماڵی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر درایە بەر دەسەتڕێژی گولـلە. 

لە راگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند" شەوی رابردوو لە بەغدای پایتەخت ماڵی عەلی حسێن ئەلساعدی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەمان درایە بەر دەستڕێژی گولـلە". 

ئەوەشی خستەڕوو، چەکدارەکان هۆکاری هێرشەکەیان بۆ کێشەی پەرلەمانتارەکە لەگەڵ پەرلەمانتار عائیشە ئەلمەساری گەڕاندوەتەوە. 


AM:10:17:19/03/2022