میدیای یەكێتی: هەولێر هۆكاری دواكەوتنی مووچەی سلێمانیە


میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە "بەبیانوی نەبووی پارە لەهەولێر مووچەی ئەو وەزارەتانە لەسلێمانی تائێستا نەدراوە".

میدیای یەكێتی رایگەیاند "لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی مانگی شوباتی بەشێكی زۆری وەزارەتەكان دابەش بكرێت، بەڵام لەهەولێرەوە بەبیانوی ئەوەی پارە نییە پارەی سلێمانی نەنێردرا".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "بەپێی بەدواچوونەكان لەهەولێرەوە بە ژمێریارەكانی سلێمانی وتراوە تائێستا پارە نییە و پێدەچێت لەدوای كاتژمێر  4ی پاشنیوەڕۆوە پارە بگاتە بانكەكانی سلێمانی".



PM:04:09:19/03/2022