دواجار ئەمڕۆ مووچەی سلێمانی دابەش نەكرا


هەرچەندە بەشێكی زۆری فەرمانگەكانی شاری سلێمانی تا ئێوارەی ئەمڕۆ چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچە بوون، بەڵام دواجار پێیان راگەیەنرا كە بەهۆی نەبوونی پارەوە مووچە نییە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) بەشێكی زۆر لە فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی شاری سلێمانی لە بەیانی ئەمڕۆوە تا كاتژمێر 5ی ئێوارە بە چەند كاتێكی چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەی مانگی رابردوو بوون بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی مووچەكانیان چەند جارێك چووبوونە بانكەكان، بەڵام كاتژمێر 5ی ئێوارە پێیان راگەیەنراوە كە پارەی پێویست لە بانكەكان نییە و مووچەكانیان دەكەوێتەوە سبەینێ.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە "بەبیانوی نەبووی پارە لەهەولێر مووچەی ئەو وەزارەتانە لەسلێمانی تائێستا نەدراوە".





PM:05:14:19/03/2022