تا ئێستا تەرمی سێ گەنجە خنکاوەکەی چەمی قەشان لە شارباژێڕ نەدۆزراونەتەوە

لە دوێنێوە دوو شەممە چارەنووسی سێ گەنج لە چەمی قەشان لە شارباژێڕ لە باکوری سلێمانی نا دیارە و تیمەکانی فریاکەوتنی مەلەوانی سەرقاڵی دۆزینەوەیانن.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تیمی تایبەتیان لە بەنداوی دوکانەوە هێناوە بۆ ناوچەکەو هەروەها تیمەکانی ناوچەکەش سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمی ئەو سێ گەنجەن.

قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە تیمی فڕۆکەوانیش دەگاتە ناوچەکە و ئەوانیش دەست بە پشکنینی خۆیان دەکەن.

ئەو سێ گەنجە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان یەکێکیان بەسەر پردێکی لە دار دروستکراودا پەڕیوەتەوەو کەوتۆتە ناو چەمەکەوە کە ئاوێکی خوڕ و قوڵە، دواتریش دوانەکەی تر یەک بە دوای یەکدا هەوڵیان داوە ئەو گەنجەکە رزگار بکەن، بەلآملەو دەمەوە کەسیان چارەنووسیان دیار نییە.

ئەو سێ گەنجە یەکێکیان خەڵکی هەولێرە، بەلآم لە رێگای ژن و ژنخوازیەوە تێکەڵی خەڵکی ئەو ناوچەیە بووەو بۆ گەشت هاتۆتە ئەو ناوچەیە.

ساڵانە چەندان کەس کە بۆ گەشتوگوزار دەچنە ئەو ناوچانە لەو چەمانەی شارباژێردا لە گۆم و ئاوە خوڕەکانی ئەو ناوچانەدادە خەنکێن و گیان لە دەستدەدەن.



AM:11:18:22/03/2022