رای مالكی لەسەر هاوپەیمانی "رزگاریی نیشتمان"


نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشبینی دەكات ڕێژەی یاسایی دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق تەواو نەبێت كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.  

نوری مالیكی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە "دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق جومگەییە، پێشبینی دەكەم سەرۆكایەتی پەرلەمان نەتوانێت دانیشتنەكە ببەستێت بەهۆی ڕێژەی یاساییەوە."  

مالكی روونیكردۆتەوە "ئەستەمە هاوپەیمانیی سێقۆڵی بتوانێت ٢٢٠ پەرلەمانتار كۆبكاتەوە و ئەگەر دانیشتنەكە ئەنجام نەدرا، هاوپەیمانی سێقۆڵی ناچار دەبێت لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بكەوێتە دانوستان".  

ئەمشەو رەوتی سەدر و سوننەكان و پارتی دیموكراتی كوردستان، هاوپەیمانی (رزگاری نیشتمانی)یان راگەیاند و گەورەترین كوتلەی پەرلەمانین، بڕیاریشە رۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بكرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.



PM:10:40:23/03/2022