پۆلیسی هەولێر: پلانی رۆژانی جەژن سەركەوتوو بوو


پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو پلانەی بۆ رۆژانی جەژن دایانڕشتبوو بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكان سەركەوتوو بوو.

عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە "لە سێ رۆژی جەژنی نەورۆزدا جیاواز لە جەژنەكانی پێشوتر، هاوڵاتیان و گەشتیاران لەوپەڕی ئارامیدا جەژنیان پیرۆز كرد و لە ناوشار و سەیرانگاكانیشدا، سەروماڵیان پارێزراو بوو".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "سەركەوتنی ئەو پلانە ئەمنییەی دانرابوو، جێگەی دڵخۆشییە كە ئەو جەژنەش بە سەلامەتی و بێ كێشە بەڕێوەچوو، ئێمەش وەك هەمیشە پارێزەری سەر و سامانی هاوڵاتیانین و خۆمان بە خزمەتكاری راستەقینەیان دەزانین".




AM:09:36:24/03/2022