ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق و هەرێم راگەیەنرا


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت لە 24 كاتژمێر رابردوودا 370 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و تەنها 7 تووشبوش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە، لە 24 كاتژمێر رابردوودا 370 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە لەوەش 32 تووشبوو لە كوردستانن، هەروەها 746 تووشبوو چاكبوونەوە و لەوەشچ 169 لە كوردستان.

هەر بەپێی ئامارەكە لەو ماوەیەدا 7 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە 2 تووشبوو لە كوردستانن.



PM:04:29:25/03/2022