یەکگرتووی ئیسلامی بەشداری کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق ناکات
یەگرتووی ئیسلامی کوردستان بە فەرمی لە رێگای میدیاکانیەوە رایگەیاند کە سبەی بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناکات و بایکۆتی دەکات.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە رێگای میدیاکانیەوە بڵاویکردەوە کە سبەی شەممە ٢٦ ی ئازار بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناکات.
دوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی دەبێت بە دووەم حیزب کە بایکۆتی کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان دەکات.
PM:10:35:25/03/2022