پۆلیسی هەولێر سواڵكەرەكان دەستگیر دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكی دەستگیركردنی سواڵكەرانی سەرشەقامیان دەست پێكردووە و داواش لە هاووڵاتیان دەكەن هاوكاریان بن.

ڕائید كاروان خۆشناو بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەڵمەتی دەستگیركردنی سواڵكەرانی سەرشەقامیان دەست پێكردووە و ژمارەیەك لەو سواڵكەرانەیان قۆڵبەست كردووە كە لەسەر شەقامەكان سواڵ دەكەن و خەڵكیان جاڕس كردووە.

بە گوتەی خۆشناو، گلەیی و گازندەی هاووڵاتیان دەرهەق بەو سواڵكەرانە زۆر بووە و سیمای پایتەختیشیان ناشرین كردووە، بۆیە داوا لە هاوشاریان دەكات، لە كاتی بینینی هەر سواڵكەرێك لەسەر شەقام و ترافیكلایتەكاندا، پەیوەندی بەو ژمارانەوە بكەن: (066134، 066135، 066137).

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر
[email protected]
ئومێد پشدەری
07504302755



PM:02:08:23/07/2014