زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار روویان لە هەولێر كردووە

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزە زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەولێر كردووە.

پارێزگای هەولێر ئاماری هاتنی گەشتیار و رووداوەكانی لە جەژنی نەورۆزدا بڵاوكردەوە كە لە ماوەی 10ڕۆژی ڕابردوودا لە 3/15 تاكو 3/25، 100 هەزار و 686  گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان كردووە.

بەپێی راگەیەنراوەكە لە سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز شەش ڕوداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و بەهۆیەوە هەشت كەس برینداربون و یەك منداڵ گیانی لەدەستدا، هەروەها  21 تاوان تۆماركراوە لەوەش 19 تاوانیان ئاشكراكراوە و تاوانباران دەستگیركراون و دوو تاوانیش لەژێرلێكۆڵینەوەدایە.



PM:07:31:26/03/2022