کەلار.. خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لەکاتی وەستانی بۆ مووچە ئاگری لەخۆی بەردا

لە قەزای کەلار خاوەن پێداویستیەکی تایبەت لە بەردەم بانکێکدا لە چاوەڕوانی موچەکەیدا ئاگری لەخۆی بەردا و بەشێک لەجەستەی سوتا، بەڵام هاوڵاتییان بە هانایەوە چوون و کوژاندویانەوە.

ئەو خاوەن پێداویستی تایبەتە موچەی کەمئەندامی هەیە، چەن رۆژە وەک خانەنشین و بەشێک لە وەزارەتەکانی دیکە موچەیان پێ نەداوە، ئەویش هەوڵی خۆ سوتاندنی داوەو ئاگری لەخۆی بەرداوە، بەڵام زوو کوژاندوویانەوە.

هەر ئەمڕۆ لە سلێمانی خانەنشینێکی بەتەمەن لەبەردەم بانکێکدا گیانی لە دەستدا، لەماوەی دوو مانگدا لە هەرێم چوار خانەنشین گیانیان لە دەستداوە، سیانیان لە سلێمانی و ئەوی دینان لە ناوچەی سۆرانی پارێزگای هەولێر.

حکومەتی هەرێم بەڵێنی دابوو هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات، گەر بەغدا مانگانە بڕی ٢٠٠ ملیارەکە نەنێرێت کێشە بۆ دابەشکردنی موچە دروستدەبێت و مەینەتیەکانیشی بەرۆکی مووچەخۆران دەگرێتەوە.



PM:01:36:29/03/2022