بۆ دووەمجارە هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان شکستی هێنا لە کۆکردنەوەی ٢٢٠ ئەندام

پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە کۆبوونەوەکەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ولآت هێنا، بەبێ دیاریکردنی وادەیەکی تر بۆ کۆبوونەوەیەکی ترو، ئەمە دووەمجارە هاوپەیمانی رزگار نیشتمان بەسەرۆکایەتی سەدرو حەلبوسی و بارزانی شکست دەهێنن لە ئامادەکردنی ٢٢٠ ئەندام پەرلەمان.

ئەمڕۆ بۆ دووەمجارە دوای چەنیدنجار زەنگ لێدانی کۆبوونەوە بە مەبەستی ئامادەبوونی ٢٢٠ ئەندام پەرلەمان کە دوو لەسەر سێ ژمارەی ئەندام پەرلەمانەکانی عێراق دەکات کە ٣٢٩ ئەندامە، هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان نەیتوانی ئەو ژمارەیە ئامادە بکات کە دادگای فیدراڵی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک بڕیاری لەسەر داوە.

پەرلەمانی عێراق، لە کۆتایدا دوای بڕیاردان لەسەر پێکهاتەی چەند لیژنەیەکی پەرلەمانی، کۆبوونەوەکەی کۆتایی پێهێنا و هیچ وادەیەکی نوێشی رانەگەیاند بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو، لە کاتێکدا کە بەپێی یاسا پەرلەمانی عێراق تا ٦ ی نیسانی لە بەردەمدا ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.   

هەرچەندە تا ئێستا ژمارەی پەرلەمانتارانی ئامادەبوو رانەگەیەندرا، بەلآم ئاماژەکانی ئەوە دەردەخەن کە هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان نەیتوانیووە بە ئەندازەی کۆبوونەوەی رۆژی شەممەش کە ٢٠٢ پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکە بکات.

موقتەدا سەدر لە پۆستێکی تویتەر وتی " ئەوەی ناوی دەنێن بنبەستی سیاسی زۆر باشترە لە ڕێککەوتن و دابەشکردنی کێکەکە لەگەڵ ئێوە، چونکە خێر لە حکومەتی سازانی پشک پشکێنەدا نییە."  

  هەروەها دەشڵێت، "ئەی گەلی عێراقی ناتانگەڕێنمەوە بۆ نەهامەتییەکانی ڕابردوو، ئەوەش بەڵێنێکی بێ درۆیە، نیشتمان ناچەمێتەوە بۆ شوێنکەوتن، داگیرکاری، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و هەروەها پشکپشکێنە."  

جەختیکردووەتەوە کە "گەل هەرگیز ناچەمێتەوە بۆ ئەوان."  

لە ئێستادا هیچ ئاسۆیەک بەدیناکرێت بۆ چارەسەر و رێککەوتن، وەک چاودێڕان ئاماژەی بۆ دەکەن. 



PM:03:41:30/03/2022