پارتی: هیچ مەترسیەک لەسەر دروستبوونی درز لەنێوان هاوپەیمانێتیە رزگاری نیشتمان نییە


بەرپرسی لقی بەغدای پارتی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هیچ مەترسیەک لەسەر دروستبوونی درز لەنێوان هاوپەیمانێتیە رزگاری نیشتمان نییە.

شوان محەمەد بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا  بەدەنگی ئەمەریکای رگەیاند هیچ مەترسیەک نییە لەسەر دروستبوونی درز لەنێوان هاوپەیمانێتیە سێ قۆڵیەکەیان لەگەڵ ڕەوتی سەدر و عەرەبی سوننە.  

ئەو بەرپرسەی پارتی لە بەغدا، ئەو دەنگۆیانەی رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن روخاندنی بارەگاکەیان یارییەکی سیاسی بووە و دەڵێت" ئەوانەی هێرشیانکرد باڵادەستن و چەکیان لایە، ئەو کەسانەی وادەڵێن، ناتوانن هەڵوێستی سیاسی شەریفانە و مەدەنیانەیان هەبێت و دژ بە زمانی ئاگر و ئاسن بوەستن، بۆیە پاساوی لەو جۆرە دێننەوە و ڕوودەکەنە هەندێک بابەتی لاوەکی".  
  
وتیشی "پارتی بەو جۆرە بیری نەکردووەتەوە، گەر ئێمە ئەو بینایە نۆژەن بکەینەوە، لەپاش دەستەبەربوونی ئاسایش و سەقامگیری، باڵەخانەیەک بۆ لقەکەمان دروست دەکەین، کە شایستە بێت بە گەڕەکی کەرادە".  



PM:05:28:30/03/2022