بەوێنە: چەند ئەفسەرێكی پلە باڵا سڵاوی سەربازی بۆ مەلا مستەفا بارزانی دەكەن


چەند ئەفسەرێكی پلە باڵا لە كۆلێجی سەربازی زاخۆ بە سڵاوی سەربازی  پێشوازی لە مستەفا مەسعود بارزانی، كوڕی بچووكی بارزانی كە بە مەلا مستەفا بارزانی و بابۆ ناسراوە دەكەن.

دوێنێ مستەفا مەسعود بارزانی سەردانی ناوچەی بادینانی كردووە و لەگەڵ هەریەك لە عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك و سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ كۆبوەتەوە و سەردانی كۆلێجی سەربازی زاخۆش كردووە، بەڵام ئەوەی تێبنییە ناوبراو هیچ پلە و پۆستێكی فەرمی نییە، بەڵام لە كۆلێجی سەربازی بە سڵاوی سەربازی پێشوازی لێكراوە.


ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی سێشەممەی رابردوو بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كورستان، لەسەر گیانلەدەستدانی ژمارەیەك خانەنشین لەكاتی نۆرەی وەرگرتنی مووچە، بانگهێشتی عەبدولڕەحمان رەشید، بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی كرد و هەڕەشەی كرد كە جارێكی دیكە قبوڵ ناكات خانەنشینی دیكە گیان لەدەست بدەن، ئەوەش لە كاتێكدا بووە كە بافڵ تاڵەبانی، هیچ پۆستێكی حكومی نییە.





PM:01:32:31/03/2022