ئەمڕۆ هەینی ١ ی نیسان دوو کۆپتەری ئۆکرانی کە زۆر بەنزمی فڕیون دەگەنە خاکی روسیا و خەزێنەی نەوتی شاری بیلگۆرودی روسیا بۆردومان دەکەن.
میدیاکانی روسیا لە زاری سەرۆکی هەرێمەکەوە کە ناوی فیاتشیسلافە بڵاویان کردەوە کە ئەو دوو کۆپتەرە بەهۆی بۆردومانەکەیانەوە ٨ خەزێنەی نەوتی ئەو شارە گڕی گرتووەو پێشبینی دەکرێت ٨ تریش ئاگری تێبەربێت.
هەروەها ئەوەش بڵاوکراوەتەوە کە دوو کەس بە توندی برینداردەبن و، خەڵکی گەڕەکەکانی بوتشتوفایا و ماکارینکۆ و قستەنتین و زاسلونو گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی دوور لە بۆردومانەکە.