مەسرور بارزانی پیرۆزبایی مانگی رەمەزان دەكات


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزان لە خەڵكی كوردستان دەكات و داواكارە ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی بۆ هەرێمی كوردستان.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەكردووە "لە خوای مەزن نزاكارم كە نوێژ و رۆژوو و عیبادەتی هەموان قبوڵ بكات و هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی بۆ هەرێمی كوردستان و جیهان بە گشتی و پەرەپێدانی زیاتری كولتووری لێبوردەیی و ئاشتەوایی".

سبەینێ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە و رۆژی یەكشەممەش یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بۆ ئاینزای شیعەكان.



PM:07:33:01/04/2022