زانیاری زیاتر لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری داراییەوە بڵاودەکرێتەوە


سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، وەزیری دارایی دوا بڕیاری داوە و ناگەرێتەوە بۆ وەزارەت و چووەتە ماڵەوە.  

دوێنێ شەممە ماڵپەڕی " سپی " وەک یەکەم ماڵپەڕ بڵاویکردەوە کە وەزیری دارایی ئاواتی شێخ جەناب دەستلەکاردەکێشێتەوە، ئەمڕۆش میدیاکانی تر ئەو زانیاریانەیان بڵاوکردەوە، لە نوێترین زانیاریشدا    
  
زیاد جەبار کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتییە بۆ میدیای حزبەکەی وتی "ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ماوەیەکە چووەتە ماڵەوە و جارێکی تر ناگەرێتەوە وەزارەت و دوا بڕیاری لەو بارەیەوە داوە".  
  
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە لەپشکی گۆڕان كارەكانی وەزارەتی دارایی رایی دەكات.  
  
دوێنێ ماڵپەڕی سپی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی لە وەزیری دارایی بڵاوکردەوەو هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە ئاواتی شێخ جەناب لەبەرئەوە دەستیلەکارکشاندۆتەوە کە ئاگای لە داهاتی نەوت نییە، هاوکات زانیاری تەواویشی لەسەر داهاتی ناوخۆ و دەروازەکان نییە.



PM:11:34:03/04/2022