پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی پارێزگاکە کەسێکی تەمەن (٣٣) ساڵ درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستدا".
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (١:٤٠) خولەکی شەوی ڕابردوو هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە کەوا هاوڵاتیەک لە گەڕەکی شێخ ئەحمد تەقەی لێکراوە و مردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا ناسنامەی کوژراوەکە ئاشکراکرا بەناوی (ئەمیر حەمەد مستەفا)، تەمەن (٣٣) ساڵ.
ئاشکراشیکردوە، لە کاتی ئێستادا هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر هۆکاری ڕوداوەکە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا وردەکاری زیاتر دەخەینەڕوو.