بوومەلەرزەیەک لە قەزای خانەقین ڕوویدا

ئەمڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی (٣.٦) پله‌ی رێخته‌ر له‌ قه‌زای خانەقین و دەوروبەری ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست(سپی) کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر (٣:٥٨) دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای خانەقین و دەوروبەری بومەلەرزەیەک روویدا". 

بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە (٢٢) کیلۆمەتر لە قەزاکە دوور بووە و گوڕەکەی (٣.٦) پلەی ڕێختەر بووە و بە قوڵای (١١)  کیلۆمەتر بووە. 


PM:02:20:08/04/2022