كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ڕاگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ئاشکرا کرد و دەڵێت" ڕۆژی ٢١ی نیسان تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم دەست پێدەکات". 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەست پێدەكات.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی سێ شەممە ١٠ی ٥ی ٢٠٢٢ تاقیكردنەوەی خوولی یەكەمی نیشتیمانی دەست پێدەكات و ڕۆژی شەممە ١١ی ٦ی ٢٠٢٢ تاقیكردنەوەی خوولی دووەمی نیشتیمانی پۆلی دەست پێدەكاتەوە. 


PM:02:25:09/04/2022