سەبارەت بەو خاوەن پێداویستیانەی دوو موچە وەردەگرن رونكردنەوە دەدرێت


بەرپرسێكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەم مانگەوە ئەو كەمئەندامانەی ١٠٠ هەزار دیناریان هەیە رادەگیرێت بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.

سامان حسێن، سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رایگەیاندووە "ئەم مانگە موچەی ئەو كەمئەندامانەی ١٠٠ هەزاریان هەیە رادەگیرێت بەمەبەستی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ لە موچەو دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە ھەرێمی كوردستان".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە "هەموو ئەوانەی خانەنشینن یان شەهیدانەیان هەیە و گرێبەستن دوای هێنانی پشتگیری ڕاستەوخۆ كەمئەندامیەكانیان  پێدەدرێتەوە، ئەوانەی فەرمانبەرن پێویستە پشتگیری  فەرمانگەكەیان بهێنن تا كەمئەندامیەكەیان بۆ بكرێتە دەرماڵە، دوای هێنانی پشتگیری بە هەمان شێوە ئەوانیش ڕاستەخۆ كەمئەندامیەكەیان بۆ خەرج دەكرێت".

ئەمڕۆش وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی جێبەجێكردنی هەمان یاسا، لەم مانگەوە موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان رادەگیرێت.



PM:09:44:09/04/2022