قوباد تاڵەبانی هۆكاری دواكەوتنی مووچەی سلێمانی ئاشكرا دەكات


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە، خەتای سلێمانی نییە، بەڵكو كێشەی كەمی داهاتی هەرێمی كوردستانە".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاندووە "هەرێمی كوردستان تووشی كێشەی دارایی بووە، دوور لەوەی كە لە میدیاكان باس دەكرێت ئەوە كێشەی سلێمانی نییە، كێشەی كەمی داهاتی كوردستانە، داوا دەكەم واز لە سلێمانی بێنن، ئەم كێشەیە كاریگەریی لە هەموو هەرێمی كوردستان كردووە".

لە سەرەتای ئەمساڵەوە و لە كاتی دابەشكردنی مووچەدا، زۆرجار بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكەكان، كێشە بۆ دابەشگردنی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی دروست دەبێت.



PM:10:48:09/04/2022