کۆمسیۆن: زیاتر لە (٤٠) هەزار کارتی دەنگدانی تایبەت دابەش دەکرێت

پرۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدان دەستی پێ کردووە و بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت" ئەو کارتانەی دابەش دەکرێن، زیاتر ھی دەنگدانی تایبەتە و داوا دەکەین ئەوانەی کارتیان لای کۆمسیۆنە وەری بگرنەوە". 

خالید دۆسکی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی دھۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" بەپێی سیستەمی ھەڵیژاردنەکانی عێراق لە کاتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەتدا، کارتی ھەموو ئەو دەنگدەرانەی بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەت کردووە، لە لایەن کۆمسیۆنەوە وەرگیراوەتەوە، چونکە ھەڵبژاردنی تایبەت دوو ڕۆژ بەر لە ھەڵبژاردنی گشتی بەڕێوە چووە و لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیدا دەنگدەری تایبەت مافی دەنگدانی نییە". 

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن ڕوونیشی کردەوە، کۆمسیۆن دەستی کردووە بە گەڕاندنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بۆ دەنگدەرانی تایبەت و ھەر دەنگدەرێک کارتی لای کۆمسیۆنە، پێویستە سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکات بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکەی.

خالید عەباس ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لە  سنووری پارێزگای دھۆک ٤٠ ھەزار دەنگدەری تایبەت ھەیە و ژمارەیەک کارتی نوێیش گەڕاونەتەوە و ھەموویان بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێندرێنەوە، چونکە پڕۆسەی بایۆمەتری دەستی پێ کردووەتەوە و بەردەوام کارتی دەنگدانیش لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ ھاووڵاتییان و دەنگدەران.


AM:08:55:10/04/2022