سایلۆی ههولێر ئاشکرایکرد، ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە، دەتوانن سبەی
دوو شەممە سەردانیان بکەن بەمەبەستی وهرگرتنی چهكی شایسته داراییهكانیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی نیسان، سایلۆی ههولێر ئاشکرایکرد
ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەنەوە کە ساڵی ڕابردوودا گەنمیان رادەستی سایلۆ کردووە،
لەئێستادا دەتوانن چهكی شایسته داراییهكانیان وەربگرن.
ئەوەشی ئاشکراکرد، پێویسته جوتیارەکان لەکاتی سەردانیان بۆ سایلۆ
ناسنامهی باری شارستانی، بریكارنامهی گشتیی، بریكارنامهی تایبهت به ٢٠٢١ و
مسدق بێت، لەگەڵ بریكارنامهی ٢٠٢٢یان پێ بێت.
نەوزاد شێخ کامیل، باسیلەوەکرد بەڕێوەبەری گشتی
بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم، ئەوبڕە پارەی جوتیاران کە مابوو بڕەکەی زیاتر
لە ١٨ ملیار دینارە و ئێستا چەکی ئەوەش هاتووە، کە تەنها پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر
ئەوبڕەیە پارە وەردەگرن دهۆک لە وەجبەی پێشوو پارەی تەواویان وەرگرتووە.