وێنە.. ئەرشیف
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" دەبێت كێشه‌ی كۆمیسیۆن یه‌كلایی بكرێتەوە، چونكه بژارده‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن بژارده‌یه‌كی زه‌حمه‌ته و زه‌وتكردنی مافی ده‌نگده‌ره".
هەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" به‌پێی یاسای ژماره چواری ساڵی (٢٠١٤) كۆمیسیۆن موكه‌له‌فه به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت به‌وه‌ی كه ئایا فریاده‌كه‌وین؟ بێگومان ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌رئه‌وه‌ی ئایا په‌رله‌مان واده‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه نۆ كه‌سه‌ی كه هه‌یه كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه ئه‌وكاته‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه نوێیه دێت میكانیزمی نوێ داده‌نێت له‌وانه‌یه هه‌ندێك میكانیزم و ڕێوشوێن بگرێته‌به‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئێمه داوامانكردووه شەش مانگ كه‌متر بكرێته‌وه بۆ نموونه تۆماری ده‌نگده‌رانه كه كاتێكی زۆری ده‌وێت ده‌كرێت ئێمه پشت ببه‌ستین به‌و داتایه ئه‌لكترۆنه‌ی كه له كۆمیسیۆنی فیدڕاڵ هه‌یه".
سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن كه له‌ئێستادا به‌شێك له لایه‌نه‌كان داوای كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن ده‌كه‌ن، له‌ڕووه یاساییه‌كه‌وه ئایا ئه‌م كۆمیسیۆنه‌ی ئێستا به‌بێ كاراكردنه‌وه ده‌توانێت هه‌ڵبژاردن بكات له‌ڕووی یاساییه‌وه، لە وەڵامدا هەندرێن محەمەد وتی" نه‌خێر ناتوانێت له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ڵاحیه‌تی نییه هه‌موو شتێك ده‌بێت ته‌كلیفی یاسایی هه‌بێت – به‌رگێكی یاسایی هه‌بێت ئه‌و ئه‌نجوومه‌ن هه‌تا ئێستا ئه‌و به‌رگه یاساییه‌ی نییه كه بتوانێت نه ڕێكاره‌كان ئه‌نجام بدات و نه ئاماده‌كاریش بكات به‌تایبه‌تی ئه‌و نۆ كه‌سه‌ی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ن".
ئەوەشی خستەڕوو، تۆماری ده‌نگده‌ران زۆر قسه‌ی له‌سه‌ركرا، خه‌ڵكی ناشاره‌زا و ناتایبه‌تمه‌ند زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر كرد ئه‌و داتایانه‌ی كه لای ئێمه‌یه ئه‌وانه داتای ڕاسته‌قینه‌ن و ئێمه كۆتاجار ئه‌و داتایانه‌مان داوه به حیزبه‌كان به‌ڵام بۆ دڵنیایی گرنگ له ئیشی كۆمیسیۆن ئه‌وه‌یه بێجگه له ڕووی هونه‌ری و كارگێڕیه‌كه‌ی، گرنگی دووه‌میش ئه‌وه‌یه متمانه‌ی قه‌واره‌سیاسیه‌كانیش پێویسته، ئێمه ئیش ده‌كه‌ین بۆ كێبڕكێی نێوان حیزبه‌كان، ئێستا ته‌ماشا ده‌كه‌ین له ناو هه‌موو حیزبه‌كان دڵنیاییه‌ك هه‌یه بۆ تۆماری بایۆمه‌تری ئه‌وه‌ی له كۆمیسیۆنی عێراقی هه‌یه ده‌كرێت پشت به‌وه ببه‌ستین و ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان به‌كاربهێنین و به‌تایبه‌تیش هه‌موو خه‌ڵك كارتی ده‌نگدانی ئه‌لكترۆنی هه‌یه.
ناوبراو باسی لەوەشکرد، ئەگەر بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن نەدرێت ئەوا ناتوانین ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه ئێستا ئاماده‌ن په‌سه‌ندیان بكه‌ین، له‌وانه‌یه شه‌ش مانگ كاتمان پێویست بێت، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و ڕێكارانه كورت بكرێنه‌وه به تایبه‌تی له تۆماری ده‌نگده‌ران یان هه‌ندێك ڕێكاری تر، ئه‌م كۆمیسیۆنه دوو كرداری ده‌نگدانی به‌ڕێوه بردووه واته شاره‌زایی باشی هه‌یه پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مجاره كاره‌كانی به‌ئاسانتر و خێراتر بكرێن.
هەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە كێشه‌ی كۆمیسیۆن یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، چونكه بژارده‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن بژارده‌یه‌كی زه‌حمه‌ته و زه‌وتكردنی مافی ده‌نگده‌ره كه ده‌نگی به كاندیدی خۆیداوه بۆ چوار ساڵ بێجگه له‌وه‌ی پێشێلكردنی خودی یاسایه كه دیاریكردووه ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ چوار ساڵ.