بودجەیەك بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی (گۆپتەپە – چەمچەماڵ) تەرخان کرا

قائیمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت" ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا بە خەرجکردنی بودجەیەک بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی (گۆپتەپە- چەمچەماڵ)، کە ئەوەش دوای (٧٧) نوسراو دێت". 

رەمک ڕەمەزان قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیدا لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی (گۆپتەپە – چەمچەماڵ) و بڕیاریدا بە خەرجکردنی بودجەیەک بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە". 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تاکو ئێستا ٧٧ نوسراومان لەبارەی ئەو پرۆژەیە بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردووە. 


PM:04:18:12/04/2022