لە ئیدارەی گەرمیان وشکەساڵی راگەیەندرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ سەرپەرشتیاری ئیدارەى گەرمیان بەشێوەیەکی فەرمی وشکە ساڵى راگەیاند، هاوکات داواى بودجەى فریاگوزاری لە حکومەتی هەرێم دەکات.
  
جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمساڵ ڕێژەی باران بارین کەم بوو، بۆیە وشکە ساڵى روبەڕووى سنورەکە بۆتەوە".
  
ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین بودجەیەكی پێویست بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی ووشكە ساڵی دابین بكات و دەستیش بە دروستكردنی بەنداو بۆ ساڵانی داهاتوو بكات. 

جەختیشکردەوە، زیاتر لە نیوەى دانەوێڵەى سنوری ئیدەرەکە لەبەردەم مەترسى لەناوچوندایە، بەهۆى نەبارینى بارانى پێویست. 
    
ئەمساڵ دووەم ساڵە کە وشکەساڵی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە، هەروەها بەپێی ئاماری کشتوکاڵی گەرمیان، زیاتر لە (١٣٥) هەزار دۆنم زەوی داچێندراو زیانیان پێدەگات. 


PM:12:04:13/04/2022