تەرمی ژنێک لە قەزای خانەقین بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە

تەرمی ژنێکی تەمەن (٧٥) ساڵ بە سەربڕاوی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای خانەقین دۆزرایەوە، پۆلیسیش بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر رووداوەکە کوڕەکەی دەستگیرکردووە کە باری دەروونی ناجێگیرە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بنکەی پۆلیسی خانەقین ڕایگەیاند" تەرمی ژنێکی تەمەن (٧٥) ساڵ لە گەڕەکی ڕەمەزان سەر بە قەزای خانەقین بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، کوڕەکەی بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکراوە کە باری دەروونی ناجێگیرە، لە ئێستاشدا پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە.


PM:12:45:13/04/2022