بڕیارێك بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت دەركرا


وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە هەڵگرتنی باج و رسومات لەسەر هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو ئەوەش بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشت.  

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەكۆبونەوەی ھەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پێشنیاری بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ، بڕیاردرا بە ھەڵگرتنی باج و رسومات لەسەر ھاوردە كردنی ئاژەڵی زیندو بەتایبەتی لە مانگی رەمەزانی پیرۆز.  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەكە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ھاوڵاتیانە بەھۆی بەرز بوونەوەی نرخی گۆشتی سور لەبازاڕەكانی ھەرێم.  



PM:11:01:13/04/2022