پۆلیسی هەولێر: ئەو كەسە دەستگیركرا كە هەڕەشەی لە نۆ كچ كردبوو


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو كەسەی هەڕەشەی لە زیاتر لە نۆ كچ كردبوو دەستگیر كرا و رادەستی یاسا كرایەوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هێزەكانمان دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە لە هەوڵدابوون سەقامگیری شاری هەولێر تێك بدەن و رادەستی دادگا كرانەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، زانیاری لەبارەی تۆمەتبارێكی دیكە كۆكرایەوە، كە لە رێگەی سناپی كچێك دەچێتە ناو سناپی نۆ كچی دیكە و وێنەكانیان دەبات و دواتر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ئەو وێنانە دەكات.




PM:11:28:13/04/2022