جەنگی روسیا دژی ئۆکرانیا ١.٧ ملیار خەڵک برسی دەکات

راپۆرتێکی نێو دەوڵەتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی شەڕی روسیاوە دژی ئۆکرانیا لەسەرتاسەری جیهان ١ ملیار و ٧ سەد ملیۆن دووچاری برسێتی دەکاتەوە، لە کاتێکدا کە کۆی دانیشتوانی جیهان ٧ ملیار و ٩٥٣ ملیۆن کەسە.

تیمێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە ئەو شەڕە ئابوری کۆمەڵێک وڵاتی تازە پێگەیشتوو وێران دەکات بەهۆ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و وزەوەو قەیرانە داراییەکانەوە.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویان کردۆتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ١٠٧ وڵات بە تەواوی رووبەرووی قەیرانی خواردن و سوتەمەنی و پارەدانەوە دەبێت، ٦٩ وڵاتیش رووبەرووی هەمان قەیران دەبنەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەش دەخەنە روو کە یەک لەسەر پێنجی دانیشتوانی گۆی زەوی کە دەکاتەوە ١.٧ رووبەرووی برسێتی دەبنەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە روسیاو ئۆکرانیا ٣٠% گەنم و جۆو، پێنج یەکی گەنمەشامی و نیوەی رۆنی گوڵەبەڕۆژە بۆ هاونیشتمانیانی گۆی زەوی دابیندەکەن.



PM:08:38:14/04/2022