وەزارەتی کار و
کاروباری کۆمەڵایەتی هەلی دامەزراندن لە سەنتەری ئۆتیزمی ناحیەی حاجیاوا لە سنووری
ئیدارەی راپەڕین رادەگەیاند.
ئەمڕۆ ١٥ی نیسان هەینی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە
راگەیەنراوێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند "
بەهۆی هەڵەی تەکنیکی لە فۆڕمی ئامادەکراوی ئۆنلاین و زۆری داخڵکردنی زانیاری هەڵە
و نادروست لەلایەن پێشکەشکارانەوە لە راگەیاندنی هەلی دامەزراندنی پێشوو لە
سەنتەری ئۆتیزمی ناحیەی حاجیاوا، نەتوانرا بەشێوەیەکی دروست و دادپەروەرانە کەسانی
شایستە بەپێی خاڵبەندییەکانی دانیشتووی حاجیاوە جیا بکرێنەوە، بۆیە ناچاربووین
دووبارە هەلی دامەزراندنەکە رابگەیەنینەوە".
هەر لە
ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەش کراوە، مەرجی سەرەکی بۆ وەرگرتن و پەسەندکردن دەبێت
دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا بێت، بەڵام پێشکەشکارانی پێشوو بەشێکی زۆریان دانیشتووی
دەرەوەی حاجیاوابوون.
هەروەها دوای تەواوبوون و دانانی خاڵبەندییەکان، پێویستە
پێشکەشکار لەکاتی چاوپێکەوتن ئەم پێداویستییانەی پێبێت:
1. پێشکەشکردنی بهڵگهنامهكانی
نیشتهجێبوون ( كارتی زانیاری وپشتگیری نیشتهجێ بوون)
2. پێشکەدکردنی بهڵگهنامهكانی
زانیاری كهسی ( پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی )
3. پێشکەشکردنی كۆبۆنی
خۆراك
4. پێشكهشكردنی بهڵگهنامهی
دهرچوون ( پشتگیری دهرچوون به نمره )
5. پێشكهشكردنی مۆڵهتی
گشتی شۆفێری بۆ پێشكهشكارانی پیشهی شۆفێری.