بەڕێوە بەرایەتی وەبەرهێنان چەندین هەلی کاری ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە چەندین هەلی کاری بەشێوەی گرێبەست بە چەند مەرجێک ڕاگەیاند .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە لەڕاگەیەنراوێكدا (٣٠) هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت بۆ چەند پسپۆڕییەك.

بەڕێوەبەرایەتییەكە مەرجەكان ئاشكرا دەكات كەبریتین لە:

١- مەرجە ئەو كەسەی فۆڕم پڕدەكاتەوە دانیشتووی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێت.

٢- پێویستە زانیارییەكان ڕاست و دروست بن و لەئەگەری تۆماركردنی زانیاری هەڵەو نادروست فۆرمەكە پوچەڵ دەكرێتەوە.

٣- وەرگرتن بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەدەوام دەبێت (واتە ئەم لینكە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ كارایە)و ئێوارەی ٥شەممە كاتژمێر٨ لینكەكە دادەخرێت.

ئەوکەسەی دەیەوێت لەکێک بێت لە دەست کەوتوانی ئەم هەلی کارە پێویستە پشپۆڕی لە یەکێک لەم بەشانەدا هەبێت:

ئەندازیاری شارستانی

ئەندازیاری تەلارسازی

ئەندازیاری پلانسازی شار

ئەندازیاری كارەبا

ئەندازیاری میكانیك

ئەندازیاری كشتوكاڵی

ڕووپێو(مساح(

یــــاسایی

ئـــابوری/ بكالوریوس

كارگێڕی/ بكالوریوس

كارگێڕی/ دبلوم

ژمێریاری/ بكالوریوس

ژمێریاری/ دبلوم

زانستی كۆمپیوتەر/ بكالوریوس

ڕاگەیاندن/ بكالوریوس – دبلوم

كلیك بكە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە



PM:10:29:16/04/2022