گۆڕان: پێویستە دامەزراوە شەرعییەكانی هەرێم دژی ئەم شەڕە هەڵوێستیان هەبێت

فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە یاداشتێکى ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کرد و دەڵێت" پێویستە دامەزراوە شەرعییەكان دژی ئەم شەڕە هەڵوێستیان هەبێت". 

لە یاداشتەکەدا فراکسیۆنى گۆڕان ئاماژەی بەوەکردووە" چەندین جارە فڕۆکەکانى تورکیا سەروەرى هەرێم و عێراق دەبەزێنن، بەتۆپبارانکردنى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و وێرانکردنى گوندەکان و زیانگەیاندن بە ئابورى کشتوکاڵى دێهاتەکان". 

لە یاداشتەکەدا ئەوەش هاتووە" رابردوو سەلماندویەتى کە شەڕ چارەسەرى کێشەکان ناکات، جگە لە ناسەقامگیرى بۆ ناوچەکە و زیانگەیاندن بە گەلان هیچ سودێکى دیکەى نیە، بۆیە دەبێت لە هەرێمى کوردستان و عێراق هەڵوێستى دامەزراوە شەرعییەکان ئاشکراو رون بێت و مامەڵەى حیزبیانە لەگەڵ ئەو کێشەیە نەکرێت، چونکە ئەمە پرسێکى نیشتمانى و نەتەوەیى و سەروەرییە". 

لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا فراکسیۆنى گۆڕان داوا دەکات، دامەرزراوە شەرعییەکانى هەرێمى کوردستان، وەک دژایەتى بۆشەڕ و بەدیهێنانى ئاشتى و سەقامگیرى بۆ ناوچەکە و رێزدانان بۆ مافى مرۆڤ و مافى میللەتان، هەڵوێستیان هەبێت.

دەقى یاداشتەکەی فراکسیۆنی گۆڕان:


PM:03:42:19/04/2022