پۆلیسی هەولێر: ئەو ژنە دەستگیركرا كە بایی 14 دەفتەر دۆلار جلوبەرگی دزیبوو


پۆلیسی هەولێر ژنێكی دەستگیركرد بە تۆمەتی شكاندنی كۆگایەكی جلوبەرگ و فرۆشتنی بەشێك لەجلوبەرگەكان بە بەهای 140 هەزار دۆلار.  

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "ئەو ژنە و سێ مێردمنداڵ دەستگیركراون كە یەكێكیان منداڵیەتی و هەستاون بە شكاندنی كۆگایەكی جلوبەرگ و پێداویستی سەربازی و رۆژانە پارچەیان لێبردووە و دواترلە بازاڕەكان فرۆشتویانە، تائێستا بەبەهای 140 هەزار دۆلار جلوبەرگیان فرۆشتووە".  

ناوبراو باسی لەوەكرد، هەروەها كەسێكی دیكەیان دەستگیركردووە كە هەستاوە بە حەواڵەكرنی شەست دەفتەر دۆلاری خەڵك بەناوی بانكێكی وڵاتانی عەرەبییەوە بۆ وەرگرتنی قازانج كە مانگانە پێیان بدرێتەوە، بەڵام نە قازانجیان پێدراوە و نە پارەكەشیان پێدراوەتەوە".  




PM:08:22:19/04/2022