ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی كەوتەوە


كەمێك لەمەوبەر ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی كەوتەوە و تائێستا نازانرێت هۆكارەكەی چییە.

ئارام عەلی، ئەفسەری بەرگری شارستانی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەمشەو روداوێكی ئاگركەوتنەوە لەناو كۆگایەكی تایبەت بە كەلوپەلی ئۆتۆمبێل لەناوچەی پیشەسازی كەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی ماددی لێكەوتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، لەناو كۆگاكەدا ئۆتۆمبێلێك بونی هەبوە و ئەویش سوتاوە، لەئێستاشدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە و نازانرێت هۆكارەكەی چی بووە.





PM:10:36:19/04/2022