ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان روویدا.
به‌پێی هەواڵی ئاژانسی هاوار نیوز، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو بینایه‌كی ده‌وروبه‌ری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان رویداوه، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندوه.
شاری قامشلۆ شارێکە لە باشووری ڕۆژئاوای کوردستان و لە پارێزگای حەسەکە ھەڵکەوتووە، کە ساڵی (١٩٢٦) لە لایەن ئەندازیارێکی فەڕانسەییەوە ئاوادان کراوە، ئێستاکە نزیکەی (٥٠٠،٠٠٠) کەسی لێ نیشتەجێن کە (٧٠) لە سەدیان کوردن.