ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی ئاو درێژ کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ بڵاویکردەوە، لێخۆشبونی ١٥%ی قەرزی ئاو تا ٩ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکرایەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لێخۆشبوونی ١٥% ی قەرزی ئاو تا ٩ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێأکراوەتەوە، هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە،  لەبەر دۆخی دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، لێخۆشبوونی ١٥%ی قەرزی ئاو بۆ هاوبەشانی ئاو تا ٩ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٢.

ئەوەش هاتووە، تەواوی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی کوردستان، ئاگادار كراونەتەوە بۆ كاركردن بەو رێنماییە و جێبەجێكردنی تا بەرواری دیاری كراو.

 



PM:04:36:20/04/2022