ئەمەریكا بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار هاوكاری سەربازی پێشكەشی ئۆكرانیا دەكات


ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیاریداوە بە بەهای ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری دیكە هاوكاریی سەربازیی پێشكەَشی ئۆكرانیا بكات، بەڵام هۆشداریش دەدات لەوەی بۆ هاوكاریی زیاتر، پێویستە كۆنگرێس رەزامەندی دەرببڕێت. 
 
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو ١٣ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلارەی لە ماوەی مانگی رابردوودا لەلایەن كۆنگرێسەوە بۆ هاوكاریی سەربازی و مرۆیی ئۆكراینا تەرخانكراوە، نزیكە لە تەواوبوون. 

بایدن ئاماژەی بەوەكرد لە ماوەی رۆژانی داهاتوودا داوایەكی بودجەی تەواوكاریی پێشكەشی كۆنگرێس دەكات بۆ ئەوەی بێ دابڕان چەك و تەقەمەنی بۆ ئۆكرانیا بنێرن، بەڵێنیشی دا كە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا "هەرگیز" ناتوانێت لە كۆنتڕۆڵكردنی تەواوەتیی ئۆكرانیادا سەركەوتوو بێت. 




PM:10:25:21/04/2022