سبەینێ لە سنووری قەزای شارەزوور نەوتی سپی ماڵان دابەش دەکرێت

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ سبەینێ لە سنوری قەزای شارەزوور نەوتی سپی ماڵان دابەش بکرێت. 

ئاوارە حمە شەریف بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن سەر بە قەزای شارەزوور لە ڕاگەیەندراوێکدا دانیشتوانی سـنوری نـاحیەی زەڕایەن و كۆمەڵگەی نـەسر و گوندەكـان ئاگادار دەکاتەوە، کە سبەینێ نەوت دابەش ئـەكرێت بەسەر بنكەكانی (٢٧٢)  و(٢٧٣) نـاو سەنتەری نـاحیە و كۆمەڵگەی نـەسر و گوندەكـان.

سەبارە بە پێویستیەكان ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت هاوڵاتیان كـارتی نەوت و ئستنساخ ھەویەی سەرۆك خـێزان و بڕی (٥٥٠٠٠) هەزار دیناریان پێ بیت.


PM:01:13:23/04/2022